پیداگری ئالمان لەسەر پێویستی بەدی هاتنی دیپلۆماسی لە چارەسەر کرانی قەیرانی ڕۆژئاوای ئاسیا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی: لە کۆبوونەوەی لوکزامبورگ لە سەرووبەندی بەدی هاتنی دیپلۆماسی بە مەبەستی چارەسەرکرانی قەیران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕاوێژکاری وبیروڕاگوڕینەوە دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " هایکو ماس" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی دوشەممە لە دەسپێکرانی کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوە وبەرەڤانی یەکیەتی ئوروپا لە لوکزامبورگ وتی: وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا خوازیاری شەڕ نین وئێستاکە کاتی دیپلۆماسیە ویەکیەتی ئوروپا دەبێ لەم بارەوە هەوڵی زۆرتر بدات. ماس هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەرلین خەریکی لیکدانەوەی زانیاریەکانی خۆی لە مەڕ ڕوداوی رۆژی پێنجشەممە لە دەریای عومان بە زانیاریەکانی ئەمریکا وبەریتانیایە. " ستف بلوک" وەزیری کاروباری دەرەوەی هوڵەند یش بەڕاگەیاندنی ئەمەکە " پشتیوانی ئوروپا لە بەرجام دەبێ بەپێی پێبەندی ئێران بە رێککەوتنی ناڤۆکی بێت" وتی: ئاڵوزیە سەربازیەکان مژاریکی جیایە و هۆگران بە وەرگرتنی زانیاری زۆرتر لەمەڕ پەلامار بۆ سەر نەوت هەڵگرەکانە. " تئودور ملسکانو" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕۆمانی یش بە ڕەت کردنی کەش نانەوەی هەواڵنێرانی بڕێک لە میدیا عەرەبیەکان لەمەڕ پێوەندی ئێران بە پەلاماربۆسەر نەوت هەڵگرەکان وتی: من لە پلە وپێگەیەک دانیم کە لەمەڕ بەرپرسایەتی پەلامار بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان بیروڕا دەرببڕم، ئەنجومەنی ئاسایش پرس ومەسەلەکە لێک ئەداتەوە. مێحوەر وتەوەری کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوە وبەرەڤانی یەکیەتی ئوروپا لە لوکزامبورگ لێکدانەوەی ئاڵوزیە بەرفراوانەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وباس وڕاوێژ لەسەر ڕوداوی تەقینەوەی دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومانە .