حوزه‌یران 26, 2019 17:33 Asia/Tehran
  • هاوکاری ناڤۆکی ئەمریکا لەگەڵ عەرەبستان بەستراوەتەوە بە قەبووڵ کردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەست کراو

وەزیری وزەی ئەمریکا ، هاوکاری ناڤۆکی واشنتۆن وڕیازی بەستراوە بە قەبوڵ کردنی پڕۆتۆکۆلی پەیوەست کراو لە لایەن ڕیازەوە زانی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز "ڕیک پری" وەزیری وزەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گوێ هەڵخستنی کۆنگرە بە یاسا دانەران وتی: ئەگەر عەرەبستانی سەعودی لەدووی گەشەی وپەرەی ڕئاکتۆرەکانی ناڤۆکی بە تەکنۆلۆژیای ئەمریکاییە ، دەبێ بە بەرنامەی پیداچوونەوەی بەربڵاوی نێودەوڵەتی دامەزراوەکانی وزەی ناڤۆکی " پڕۆتۆکۆڵی پەیوەست کراو، پێبەند بێت. وەزیری وزەی ئەمریکا وتی: کۆریای باشوریش بە سادەیی ناتوانێ لەگەڵ عەرەبستان بۆ دروست کردنی ڕئاکتۆری ناڤۆکی بە تەکنۆلۆژیای ئەمریکایی بە ڕێککەوتن بگات. یەکەمین پڕۆژەی ڕئاکتۆری ناڤۆکی عەرەبستان کە لە گردوپەڕی ڕیاز دایە و بە هاوکاری کۆمپانیە ئەمریکیەکان وبەڵگەی نهێنیانەی وەزاڕەتی وزەی ئەمریکا ئەنجام بووە، ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی ئەندامانی دێموکراتی پەرلەمان وسینای ئەم وڵاتەی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ