پیداگری ڕێبەرانی میسر، ئەردەن وعێراق لەسەر پاڕاستنی ئاسایشتی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369055-پیداگری_ڕێبەرانی_میسر_ئەردەن_وعێراق_لەسەر_پاڕاستنی_ئاسایشتی_کەنداوی_فارس
ڕێبەرانی میسر ، ئەردەن وعێراق، لە دڕێژایی کۆبوونەوەی سێ لایەنە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، پیداگریان کرد لەسەر پاڕاستنی ئاسایشتی کەنداوی فارس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2019 12:52 Asia/Tehran
  • پیداگری ڕێبەرانی میسر، ئەردەن وعێراق لەسەر پاڕاستنی ئاسایشتی کەنداوی فارس

ڕێبەرانی میسر ، ئەردەن وعێراق، لە دڕێژایی کۆبوونەوەی سێ لایەنە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، پیداگریان کرد لەسەر پاڕاستنی ئاسایشتی کەنداوی فارس.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی " ئیسکای نێوز" عەبدولفەتاح سیسی " سەرۆک کۆماری میسر " عەبدوڵلای دوهەم پاشای ئەردەن وبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە درێژایی کۆبوونەوەی سێ لایەنە لە پەرواێزی حەفتاو چوارەمین خول لە کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویورک پیداگریان کرد دامەزرانی ئاسایش وئارامش ودووری کردن لە ئاڵوزی لە کەنداوی فارس پیویست وزەروریە. بە پێی بەیان نامەی دەرکراو لەم کۆبوونەوە سێ لایەنە یە، ڕێبەرانی ناوبراو لەسەر گرینگایەتی چارەسەرکرانی سیاسی گشداگری قەیرانەکانی ناوچە بە تایبەت قەیرانەکانی سووریا ، لیبیا، یەمەن بە پێی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان پیداگریان کرد. ڕێبەرانی میسر، ئەردەن وعێراق لەم کۆبوونەوەیە دا هەروەها ڕێکاری بەهێزکردنی هاوکاری وهاوئاهەنگی سیاسی ،ئابووری وستراتژیکی نێوان سێ وڵاتیان لێک دایەوەو لە مەڕ سەرەتی دان بە هاوکاری لە بوارەکانی ئابووری باس وبیروڕایان گوڕیەوە. کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەردەن ، میسر وعێراق، هەروەها لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ولەناوبرانی تۆکمە وتەواوی هەموو گروپە تیرۆریستەکان وبەربەرەکانێ لەگەڵ هەمووئەو لایەنانەی کە لەم گروپانە پشتیوانی سیاسی ، ماڵیی یا میدیایی دەکەن ، پیداگریان کرد.