دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان بۆ چل و پێنج کەس داوای بڕیاری ئێعدامی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369592-دادئەستێنی_گشتیی_عەرەبستان_بۆ_چل_و_پێنج_کەس_داوای_بڕیاری_ئێعدامی_کرد
دادئەستێنی گشتیی عەرەبستانی سەعودی بۆ چل و پێنج کەس بەتۆمەتی ئەوەی وا ناوی نا ئەندامەتی لە تاقمێکی ترۆریستیدا، داوای دەرکرانی بڕیاری ئێعدامی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 14:25 Asia/Tehran
  • دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان بۆ چل و پێنج کەس داوای بڕیاری ئێعدامی کرد

دادئەستێنی گشتیی عەرەبستانی سەعودی بۆ چل و پێنج کەس بەتۆمەتی ئەوەی وا ناوی نا ئەندامەتی لە تاقمێکی ترۆریستیدا، داوای دەرکرانی بڕیاری ئێعدامی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان داوای لە دادگە کرد، بڕیاری ئێعدامی تیمی چل و پێنج کەسی بەبیانووی پڕووپووچی ئەنجامدانی هەوڵی ترۆریستی، جێ بەجێ  بکات.

دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان ئەو کەسانەی تۆمەتبار کردووە بە دەستتێدابوون لە تەقینەوە لە چەند مزگەوت لە ئەبها، نەجران و ئەلئەحسا و کوژرانی هێزە ئاسایشیەکان لەوان سەرهەنگێکی سوپا.

عەرەبستانی سەعودی ئاڤریلی ڕابردووش سی و حەوت کەسی بەتۆمەتی ئەوەی واناوی نا پێکهێنانی ناوەندە ترۆریستییەکان و تەگەرەنانەوە لەبەردەم ئاسایشی گشتی، ئێعدام کرد، بەڵام هۆی ڕاستەقینەی ئەو ئێعدامانە کە ٣٢ کەس لەوان شیعە بوون، هاوبەشی لە خۆپێشاندانە دژە حکومەتییەکان بوو.