دەرکرانی ئیزننامە بۆ ڕۆنانیی شارۆچکە تازەکانی زایۆنی نشین
تشرینی دووهم 01, 2019 18:04 Asia/Tehran
ڕژیمی زایۆنی ئیزننامەی ڕۆنانی پتر لە ٢ هەزار ماڵی نایاسایی تازەی لە ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن دەرکردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ئەلعاڵەم، ڕێکخراوەی زایۆنیستی "ئاشتی هەرئێستا" ڕایگەیاندووە ڕژێمی زایۆنی ئیزننامەی ڕۆنانی ٢٣٤٢ ماڵی تازەی لە رۆخی خۆر ئاوایی دەرکردووە. لە سەر ئەم بنەمایە، بڕیارە ١٨٢ ماڵ لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین نزیک ئەریحا ڕۆبنرێت. شارۆچکە سازی یەکی لە گرنگترین تاوانکارییەکانیی ڕژیمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکانە کە بووەتە هۆی کاولبوونیی ماڵەکان و کۆچدانی بە زۆری فەلەستینییەکان. ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دیسەمبەری ٢٠١٦ بڕیارنامەی ٢٣٣٤ـی لەمەر مەحکووم کردنیی شارۆچکە سازی دەرکرد،بەڵام رژیمی زایۆنیستی لە سێبەری پشتگریی دەوڵەتی ئەمریکا هەروا بەردەوامە لە سەر رۆنانی شارۆچکەکان.
سەرپەیڤ