پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371908-پەلاماری_ئاسمانیی_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_کەرتی_غەززە
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەندین شوێنیان لە کەرتی غەززە پێکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2019 06:45 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەندین شوێنیان لە کەرتی غەززە پێکا.

فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی داگیرکەر 9 موشەکیان گرتە بنکەی پۆلیسی دەریایی سەر بە بزووتنەوەی حەماس لە غەزە .

 ئاویخای ئەدرعی وتەبێژی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی بانگەشەی ئەوەی کرد ، پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر غەززە لە کاردانەوە بە هاویشتنی چەند ڕۆکێت بەرەو شارۆکەی زایونیست نشینی بئر سەبەع ئەنجام بووە .

 ئەم پەلامارانە لە کاتێکدا بوون کە لە رۆژی پێنجشەممەوە ئاگربەسی نێوان رژێمی زایۆنی و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی دامەزراوە

 پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە سەرلەبەیانیی سێشەممە 12 ی نوامبرەوە دەسپێبوو .

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە راپۆرێکدا ژماری شەهیدانی فەلەستینیی لە پەلامارەکانی ئەم دواییانەی رژێمی زایۆنی بوسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەی 34 کەس  و ژماری بریندارانی زیاتر لە 100 کەس راگەیاندووە .