پەلاماری سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر یەخسیرانی فەلەستینی
سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی پەلاماریان کردە سەر یەخسیرانی فەلەستینی لە زیندانی نەفحە لە سارای نەقەب.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، شاندی کاروباری یەخسیران وئازادە فەلەستینیەکان ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند ؛ سەربازانی رژێمی زایۆنی بە پەلامار کردنە سەر بەشگەلێک لە زیندانی نەفحە، دەستیان کردە سەرکوت کردنی بەربڵاو وکۆتان ولیدانی یەخسیرانی فەلەستینی. لە لایەکی تر، هێزە داگیر کەرەکانی ئیسراییلی بە پەلامار کردنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن لانی کەم ١٥ فەلەستینی یان دەسگیر کرد. ناوەندی توێژینەوەی یەخسیرانی فەلەستینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : لە ١٩ساڵی ئەم دواییە ١١٩ هەزار فەلەستینی بە دەس سەربازانی ڕژێمی زایۆنی دەسگیر کران کە ٢٠٧٠ کەسیان ژن و١٦٤٩٠کەسیان منداڵ بوونە. زایۆنیەکان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجی گەشەخوازانە ی خۆیان ڕۆژانە پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین وبە ئیدعا وبانگەشەی پڕوپوچ دەسگیریان دەکەن.