بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی لوبنان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە سنوری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاند.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل رۆژی سێ شەممە بە فڕین بەسەر سنوری ئاسمانیی لوبناندا، بەسەر ناوچەکانی "نەبەتیە" و"ئیقلیم تفاح" لە بەرزایی نزمدا گەشتیان کرد.
رۆژی یەکشەممەش سەرچاوە لوبنانیەکان ڕایانگەیاند، سنوری ئاسمانیی ئەو وڵاتە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بەزێندراوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی هەردمە بە فڕین بەسەر ئاسمانی لوبنان، سنوری ئاسمانیی ئەو وڵاتە دەبەزێنن.
لوبنان بەجاران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆڕ و نێوەندە جیهانییەکان کردووە، بۆ کۆتایی هێنان بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی هەوڵ بدەن.
لەلایەکی دیکەوە، حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی ئاژاوەگێڕان بۆسەر ئۆتۆمبیلی شارومەندێکی لوبنانی و کوژرانی دوو کەس لە سەرنشینەکانی شەرمەزار کرد.
"حوسێن شلهوب" و هاوسەرەکەی"سەنا جوندی" رۆژی دووشەممە لە ڕووداوی سامناکی سوتانی ئۆتۆمبیلەکەیان لەلایەن ئاژاوەگێڕان لەناوچەی "ئەلجیە" گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان کردەی ئاژاوەگێڕان لەمەڕ سوتاندنی ئۆتۆمبیلی ئەو شارومەندەی بە هەوڵێکی ترۆریستی ناوبرد.