کەناڵی سەعودی بە ناچاری پەخشی درامایەکی دژی فەلەستینیی ڕاگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380873-کەناڵی_سەعودی_بە_ناچاری_پەخشی_درامایەکی_دژی_فەلەستینیی_ڕاگرت
دوای پەرەسەندنی ڕەخنەو ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە پەخشی درامایەکی دژی فەلەستینی لە کەناڵی «MBC» ، ئەم کەناڵەی سەعودییە بە بیانووی تەشەنای کۆرۆنا، درێژەی پەخشی دراماکەی ڕاگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2020 21:42 Asia/Tehran
  • کەناڵی سەعودی بە ناچاری پەخشی درامایەکی دژی فەلەستینیی ڕاگرت

دوای پەرەسەندنی ڕەخنەو ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە پەخشی درامایەکی دژی فەلەستینی لە کەناڵی «MBC» ، ئەم کەناڵەی سەعودییە بە بیانووی تەشەنای کۆرۆنا، درێژەی پەخشی دراماکەی ڕاگرت.

 کەناڵی «MBC»ی عەرەبستان ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە پەخشی درامای «موخریج_٧» ڕادەگرێت و لە ھەینیی داھاتووەوە درامایەکی کوێتی بڵاو دەکاتەوە.

بەرپرسانی ئەم کەناڵە سەعودییە لە پاساوی ئەو کارەیان دا ڕایانگەیاندووە کە ھۆکاری ڕاگرتنی دراماکە، ئامادە نەبوونی بەشەکانی دیکەی لە بەر کەرەنتینەو دۆخی کۆرۆنایە.

ھەتا ئێستا نزیکەی ٢٠ بەشی درامای «موخریج_٧» لە  کەناڵی «MBC»ی عەرەبستانەوە بڵاو بووەتەوە.

لە بەشی یەکەمی ئەم درامایەدا یەکێک لە ئەکتەرەکان بە ڕاشکاوی باسی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە ڕووی بازرگانییەوە دەکات. کەناڵی «MBC»ی عەرەبستان ھەروەھا خەریکی پەخشی درامای «ئوممە ھاروون»یشە کە ئامانجەکەی بە سپی نواندنی سیمای ڕەشی ڕژێمی زایونی و بیچمی مرۆڤانەبەخشین بەم ڕژێمەیە.

پەخشی ئەم دوو درامایە لە  کەناڵی «MBC»ی عەرەبستانەوە ڕەخنەی بەربڵاوی دژی عەرەبستان و دەرھێنەرەکانی بەدواوە بووەو ڕەخنەگران ڕیاز بە ھەوڵدان لە ئاراستەی گۆڕینی بیروڕای گشتی و بەستێن خۆش کردن بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی تۆمەتبار دەکەن.