حەماس : قودس هێڵی سوورە
تهمووز 18, 2020 16:23 Asia/Tehran
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە قودس پایتەختی هەمیشەیی فەڵەستین دەمێنێتەوە و خۆڕاگریی لە یەک بست خاکی ئەم وڵاتە خۆش نابێت.
فەوزی بەرهوم ڕایگەیاند کە پیلانگێڕییەکانی وەک سەودای سەدە و داگیرکردنی کەفرتی خۆرئاوای فەڵەستین هیچ لە ڕاستییەکان ناگۆڕێت.
ناوبراو وتی: فەڵەستین بە تەنیا مافی گەلەکەیە و ئێمە هیچ کات واز لە بستێک خاکی خۆمان ناهێنین و بە هەر تێچوویەک بەرگری لەم مافەی گەلەکەمان دەکەین.
وتەبێژی حەماس جەختیکردەوە کە قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سورە و ئەمەش ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقی ئێمە و سەرجەم موسڵمانانی جیهانە.
بەرهوم داوای بەشداری خەڵکی فەڵەستین و موسڵمانانی جیهانی لەو بەرنامانەدا کرد کە بۆ پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین و پارێزرانی مزگەوتی ئەقسا بەڕێوە دەچێت.