ته‌مووز 27, 2020 22:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حزبوڵڵا بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە کاردانەوەی بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەبێت و بێدەنگ نابێت وسزای جەنایەتکاران دەدات.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای وەدرۆخستنەوەی پڕۆپاگەندەی زایۆنییەکان سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سنووری لوبنان و فەلەستین، ڕایگەیاند: بێ گومان کاردانەوەمان دەبێت و زایۆنییەکان دەبێ چاوەڕوانی سزادانی   ئەنجامدەرانی ئەم جەنایەتانە بن.

لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا هاتووە: دوژمن لە کاردانەوەی بەرخۆدان بە شەهادەتی شەهید عەلی کامل موحسێن دەترسێ کە لە فرۆکەخانەی دیمەشق شەهید کرا بۆیە زۆر نیگەرانە ولە ئامادەباشی تەواودایە.

ڕاشگەیێندراوە کە ئەوەی دوژمن دەڵێت کە گوایە ئۆپراسیۆنی ئێمە پووچەڵ کردۆتەوە و ژمارەیەک هێزی ئێمە شەهید و بریندار کردووە لە شەبعا سەرلەبەری درۆیە و سەرکەوتنی وەهمی و خەیاڵی بۆخۆی دروست دەکات.

 ئەوەش هاتووە کە بەرخۆدانی ئیسلامی  تەقەی نەکردووە و تەنیا دوژمنی ترسنۆکی زایۆنی لەبەر نیگەرانی خۆی هێرشی کردۆتە سەر ماڵی کەسێکی مەدەنی و ئێمە لە بەرانبەر جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی بێدەنگ نابین.

سەرپەیڤ