وەزیری تەندروستیی لوبنان: خێرایی ئێران لە فریاکەوتنی لوبنان جێگای سەرنج بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384769-وەزیری_تەندروستیی_لوبنان_خێرایی_ئێران_لە_فریاکەوتنی_لوبنان_جێگای_سەرنج_بوو
وەزیری تەندروستیی لوبنان لە کاتی سەردانی نەخۆشخانەیەکی سارایی ئێران لە بەیرووت ستایشی خێرایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە فریاکەوتنی لوبناندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستیی لوبنان: خێرایی ئێران لە فریاکەوتنی لوبنان جێگای سەرنج بوو

وەزیری تەندروستیی لوبنان لە کاتی سەردانی نەخۆشخانەیەکی سارایی ئێران لە بەیرووت ستایشی خێرایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە فریاکەوتنی لوبناندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «حەمەد حەسەن»  وەزیری تەندروستیی لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ژمارەیەک لەو نەخۆشخانە ساراییانەی بەیرووتی کرد کە دوای تەقینەوەکەی بەندەری ئەم شارە دروست کراوە.

«حەمەد حەسەن» لە کاتی سەردانی نەخۆشخانەی سارایی ئێران لە کۆبینای زانکۆی «ئەلحەدەس» وتی: یارمەتییەکانی مانگی سووری ئێران داگری داوودەرمان، کەرەستەی پزیشکی و خۆراکە، ستایشی برایانی ئێرانی دەکەم لە بەر خێراجوڵانەوەیان لە فریاکەوتن و گەیاندنی یارمەتییەکانیان.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە باسی ناردرانی دوو باری فریاکەوتنی بۆ لوبنان کرد.