پشتیوانی کۆمکاری عه‌ره‌بی لە عێراق لە بەرامبەر تورکیادا
کۆمکاری عه‌ره‌بی به توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌که‌ی دوێنێی تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سنوور پارێزی عێراق کرد‌و جەختی لەوەش کردەوه که کۆمکاری عه‌ره‌بی له پشت هه‌ر هه‌نگاو و وه‌ڵام و کاردانه‌وه‌یه‌کی عێراق ده‌وه‌ستێت که دژی تورکیا بیگرێته‌به‌ر.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئه‌حمه‌د ئه‌بو غێت» سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا کە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، سنووربەزاندنە بەردەوامەکانی تورکیا دژی سەروەریی عێراقی شەرمەزار کرد کە تازەترینیان کوژرانی دوو ئەفسەری باڵای سوپای عێراق و کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلی لێ کەوتەوە.
له لە بەیاننامەکەی سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی دا، ھێرشی ئاسمانیی تورکیا لە ڕۆژی ١١ی ئوتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو بۆ سەر ناوچەی «سیدەکان»ی باکووری پارێزگای ھەولێر بە توندی ئیدانە کراوە.
سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب جەختی کردووە کە ئەو ھێرشە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق، بنەماو یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانەو بە پێچەوانەی دابی دراوسێیەتییە.
«ئەبولغێت» وتیشی: کۆمەکاری عەرەب لە ھەرچەشنە ھەنگاوێکی نێونەتەوەیی و وەڵامدانەوەیەکی دەوڵەتی عێراق دژی تورکیا بۆ ڕاگرتنی ئەو ھێرشە بەردەوامانەی سوپای ئەو وڵاتەو پاراستنی سەربەخۆیی، ئاسایشت و سەقامی عێراق داکۆکی دەکات.