ئاب 13, 2020 14:12 Asia/Tehran
  • قەتەر بەیاننامەی دژی ئێرانیی نووسینگەی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارسی ڕەت کردەوە

کاربەدەستێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: بەیاننامەی ئەم دواییەی نووسینگەی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس سەبارەت بە درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران ھەڵوێستی وڵاتانی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە،«موتڵەق بن ماجید قەحتانی» نوێنەری تایبەتیی وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم،لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە یاننامەکەی ئەم دواییەی  نووسینگەی  ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس سەبارەت بە پێویستیی درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران وتی: ھەڵوێستەکانی  ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس بە پێی ئەو شتە دەبێت کە لە دانیشتنەکەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامەخوە سەرچاوە دەگرێت و نەک ئەوەی کە لە ڕێگای ئاگاداری نامەی سکرتاریەتی ئەم ئەنجومەنەوە دەر دەچێت.

قەحتانی جەختی کرد: بایکۆتەکانی ئێستای سەر ئێران ئەنجامی ئەرێنیی لێ ناکەوێتەوە و یارمەتیی چارەسەر بوونی قەیرانەکان نادات، چونکو قەیرانەکان بەس لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەکرێن.

سەرپەیڤ