ئیمزاکرانی یەکەم گرێبەستی نێوان کۆمپانیا زایۆنیەکان و ئیمارات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385218-ئیمزاکرانی_یەکەم_گرێبەستی_نێوان_کۆمپانیا_زایۆنیەکان_و_ئیمارات
دوو کۆمپانیای ئیماراتی و رژێمی زایۆنی، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاب، گرێبەستێکی بازرگانییان واژووکرد بە مەبەستی پەرەپێدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 10:51 Asia/Tehran
  • ئیمزاکرانی یەکەم گرێبەستی نێوان کۆمپانیا زایۆنیەکان و ئیمارات

دوو کۆمپانیای ئیماراتی و رژێمی زایۆنی، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاب، گرێبەستێکی بازرگانییان واژووکرد بە مەبەستی پەرەپێدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی (وام)، کۆمپانیای ئەپێکسی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنانی ئیماراتی و گرووپی کۆمپانیاکانی تێرای ئیسرائیلی گرێبەستێکیان بۆ بەرەوپێشبردنی توێژینەوەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا واژووکردووە.

ڕۆژی 13ی ئاب، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتنی نێوان ئیمارات و رژێمی زایۆنیی  ئاشکراکرد، کە تێیدا پەیوەندییەکانیان ئاساییدەکەنەوە.

ئەم رێککەوتنە رووبەڕووی رەخنە و گازندە و ئیدانەی زۆر بووەتەوە .