جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پارێزرانی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پارێزرانی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«مستەفاکازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سێھەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە گەڵ سەرۆکانی ئۆردۆن و میسر لە عەممان، وێڕای پێدتگرتن لە سەر ھەڵوێستی وڵاتەکەی لە مەر داکۆکی کردن لە کێشەی فەلەستین وتی: وڵاتانی ناوچەکە دەبێ بۆ چەسپاندنی ئاشنی پێکەوە ھاوکاری بکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر گرینگایەتیی خواستی گشتی بۆ شکشب پێھێنانی تیرۆریزم لە ڕێگای ھاوکاریی ناوچەیی و نێونەتەوەیی پۆی داگرت.
«مستەفا کازمی» ھەروەھا باسی ھێزمەند کرانی ئابووریی عێراقی کرد لە ئەنجامی ھاوبەشی لەگەڵ ئابووریی وڵااتانی عەرەبی.
سێھەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی عێراق و ئۆردۆن و میسر ڕۆژی سێ شەممە لە عەممانی پێتەختی ئۆردۆن بەڕێوە چوو.
یەکەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی عێراق و ئۆردۆن و میسر مارسی ٢٠١٩ لە قاھیرەو ئینجا سپتامبەری ساڵی ڕابردووش دووھەمین کۆبوونەوەی ئەم وڵاتانە لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو.