ئاب 26, 2020 07:58 Asia/Tehran
  • جەختی عێراق و ئۆردۆن و میسر لە سەر ھێزمەند کردنی ھاوکارییە سیاسی و ئابووری و ئاسایشتییەکانیان

سەرکردەکانی وڵاتانی عێراق و ئۆردۆن و میسر ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنە ھاوبەشەکەیاندا، لە سەر ھێزمەند کرانی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و ئاسایشتییەکانی ھەر سێ وڵاتەکە پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرکردەکانی عێراق و ئۆردۆن و میسر  کە ڕۆژی سێ شەممە لە عەممان بەڕێوە چوو، جەخت کرا لەسەر گرینگایەتیی ھێزمەند بوونی ھاوکاری و پەیوەندیی ستراتژی، بەتایبەت لە بواری ئابووریی وەک پێکەوە نووساندنی کارەبا، پرۆژەی وزەو ناوچەی ھاوبەشی ئابووری.

سەرکردەکانی وڵاتانی عێراق و ئۆردۆن و میسر  ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێ دانی ھەوڵەکان لەمەڕ دەست ڕاگەیاندن بە ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی ناوچەکەو بەتایبەت قەیرانی سووریاو لیبی و یەمەن بە پێی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم دانیشتنەدا ھاتووە کە، کێشەی فەلەستین کێشەیەکی سەرەکییەو لە سەر پێویستیی ھەوڵدان بۆ وەدی ھاتنی ئاشتییەکی دادگەرانەو تۆکمەوتەواو کە ھەموو مافی ڕەوای گەلی فەلەستین بە تایبەت مافی ھەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆزی تیادا پارێزرتو بێت، جەخت کراوە.

سەرکردەکانی ھەر سێ وڵاتەکە ھەروەھا خوازیاری ڕاگیرانی ھەوڵی نووساندن و دابڕکرانی سەرزەوییەکانی فەلەستین لە لایەن ڕژێمی زایونی بوون.

یەکەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی  عێراق و ئۆردۆن و میسر مارسی ٢٠١٩ لە قاھیرەو ئینجا سپتامبەری ساڵی ڕابردووش دووھەمین کۆبوونەوەی ئەم وڵاتانە لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ