ئاگردرانی وێنەی دەسەڵاتدارانی بەحرێن و ئیمارات لە لایەن دانیشتوانی غەززەوە
ئهیلوول 13, 2020 08:09 Asia/Tehran
دانیشتوانی غەززە بۆ ناڕەزایەتی بە ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی مەنامە و ئەبووزەبی لە گەڵ تەلەڤیڤ ، وێنەی دسەڵاتدارانی بەحرێن و ئیماراتیان ئاگردا .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تایمز ئیسراییل ، دانیشتوانی غەززە ئێوارەی شەممە بە کۆبوونەوە لە ناوەندی شاری دەیر بەڵح وێنەکانی حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە پادشای بەحرێنیان ئاگردا و رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی ئەم وڵاتە لە گەڵ رژێمی زایۆنیان شەرمەزار و وەک خەنجەرێک لە پشت ئارمانجی فەلەستینیان زانی .
خەڵکی غەززە هەروەها وێنەکانی نەتانیاهوو سەروک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد بن راشد ئالی مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیماراتیان ئاگردا .
رێککەوتنی بەحرێن رژێمی زایۆنی رووبەڕووی رەخنە و گازندەی زۆر لە جیهانی ئیسلام دا بووەتەوە .