کاردانەوەی حزبوڵای لوبنان بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی بەحرەین و ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386391-کاردانەوەی_حزبوڵای_لوبنان_بە_ئاسایی_بوونەوەی_پەیوەندی_بەحرەین_و_ئیسرائیل
حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هەوڵی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 06:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حزبوڵای لوبنان بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی بەحرەین و ئیسرائیل

حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هەوڵی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هەوڵی ڕژێمی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.

حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: دەسەڵاتدارانی زۆربێژ هەر پاساوێک کە بهێننەوە ناتوانێت ئەو خەیانەتە گەورە و ئەو خەنجەرە  بە ئۆف و ژانە کە لە نەتەوەی فەلەستینیان دا، پاساو بدەن.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: کاردانەوە بەو هەوڵە خەیانتکارانە کە دەسەڵاتدارانی ئیمارات و بەحرەین ئەنجامیان دا، لەلایەن نەتەوە عەرەب و ئیسلامییە ئازادەکانەوە و بەتایبەتی نەتەوەی فەلەستین و گرووپەکانی بەرخۆدان و بزووتنەوەکانی تر لە ناوچەکەدا ، ئەرکی هەموانە .