تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 13:39 Asia/Tehran
  • شای ئەردەن دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی پەسەند کرد

شاعەبدوڵای دوم، پادشای ئەردەن دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی عومەر رەزاز-ی پەسەند کرد و تا کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، وەک سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری رایسپارد.

دیوانی شاهانەی ئەردەن بە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی دەستوری ئوردن و دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی یەکشەممەی رابردوە هەڵوەشێندرابوەوە، شا عەبدوڵڵای دوەم دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی عومەر رەزاز-ی پەسەند کردوە، هەروەها تا کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، وەک سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری رایسپاردوە.

شا عەبدوڵڵای دوەم لە پێنجی حوزەیرانی 2018دا، عومەر رەزاز-ی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپاردبوو، ئەوەش دوای ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی پێشو، هانی مولقی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی دژبە یاسای باج دەستی لەکار کێشابووەوە.

لە مانگی تەمووزی رابردودا، دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئەردەن، 10ی مانگی تشرینی دوەمی داهاتووی وەک وادە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی (ئەنجومەنی نوێنەران) دیاری کردبوو.

سەرپەیڤ