عەرەبستان لە دەستخستنی کورسیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ھەرەسی ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387799-عەرەبستان_لە_دەستخستنی_کورسیی_ئەنجومەنی_مافی_مرۆڤ_ھەرەسی_ھێنا
عەرەبستانی سەعودی لە بەر پێشینە ڕەشەکەی لە بواری مافی مرۆڤ لە دەستخستنی کورسیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ھەرەسی ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 09:43 Asia/Tehran
  • عەرەبستان لە دەستخستنی کورسیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ھەرەسی ھێنا

عەرەبستانی سەعودی لە بەر پێشینە ڕەشەکەی لە بواری مافی مرۆڤ لە دەستخستنی کورسیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ھەرەسی ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی قودسی عەرەبی، بە پێی دەرەنجامە ڕاگەیەندراوەکان، عەرەبستانی سەعودی بۆ ئەندامەتی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا ٩٠ دەنگی دەست خستووە، لە کاتێکدا کە مسۆگەر کردنی کورسیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ پێویستی بە دوو لە سێی دەنگەکانی ئەندامانی کۆگەی گشتی واتە دەنگی ١٩٣ وڵاتە.

چاودێری مافی مرۆڤ لە دەرەنجامی دەنگوەرگرتنەکە پێشوازیی کردووەو لە توییتێکدا نووسیویەتی: شکست ھێنانی عەرەبستان لە مسۆگەرکردنی کورسیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەرکەوتنێکە بۆ قوربانیانی ئەم حکومەتە چەوسێنەرەو وەبیرھێنەرەوەی پێویستیی ململانێی زیاترە لە ھەڵبژاردنەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا.