تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 09:24 Asia/Tehran
  • بوختانی دووبارەی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس بۆ ئێران

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر لە ئاراستەی ڕەزامەندکردنی ڕژێمی سەعودی و ئیمارات، ئێرانی بە تێکدانی سەقام و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «نایف فەلاح موبارەک حوجرەف» سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانی بێ ناوەڕۆک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بانگەشەی کرد کە، ئێران بە نیازی دەستوەردان و بشێوی دروست کردن لە وڵاتانی یەمەن و عێراق و سووریاو لوبنانە.

بوختانە بێ ناوەڕۆکەکانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدایە کە دوو ئەندامی ئەو ئەنجومەنە واتە عەرەبستان و ئیمارات ھۆکاری سەرەکیی سەرھەڵدانی قەیران لە یەمەن دا دێنە ئەژمارو ھێرشە سەربازییەکانی ئەو دوو وڵاتە لە قەواخی ھاوپەیمانیی ساختەی سەعودی بۆ سەر یەمەن ھەتا ئێستا قەڵاچۆی ھەزاران کەسی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ