شێخ عیسا قاسم : ئوممەتی جیھان بەرەوڕووی سێ تاقیکردنەوەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388467-شێخ_عیسا_قاسم_ئوممەتی_جیھان_بەرەوڕووی_سێ_تاقیکردنەوەیە
مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین، کێشەی فەلەستین، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی و تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیھاندا بە سێ بەڵای گەورەو تاقیکردنەوەی چارەنووس ساز بۆ مرۆڤ زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • شێخ عیسا قاسم : ئوممەتی جیھان بەرەوڕووی سێ تاقیکردنەوەیە

مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین، کێشەی فەلەستین، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی و تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیھاندا بە سێ بەڵای گەورەو تاقیکردنەوەی چارەنووس ساز بۆ مرۆڤ زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «شقخ عیسا قاسم» مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەستبەکار بوونی سی و چوارەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی وتی: تەواوی مرۆڤەکان ھیچ ڕێگایەکیان بێجگە لە ڕاوەستان و خۆڕاگری لە ھەمبەر ئەم سێ تاقیکردنەوە ئیلاھییە بۆ ھەڵسەنگاندنی پشوودرێژی، یەکگرتن و وەحدەت، سووربوون لە سەر ئەرک و ھەست بە کەرامەت و سەربەرزی کردن نییە.

مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی نەریتە تەشریعی و تەکوینییەکان تەنیا لە زانست و حیکمەت و دادگەریی خوداوەندەوە سەرچاوە دەگرن، پێشی داگرت: ئەگەر خەڵک لە بەرامبەر سێ بەڵای گەورەی ئەم چاخەی ئێستا نەرمی و گەمژەیی بنوێنن توشی کەوتن و ڕووخانێکی قورس دەبن، بەڵام ئەگەر بێتوو وریاو لە سەرھەست بن و لە ھەمبەریاندا خۆیان ڕابگرن ئەوە لە ئاراستەی کەماڵ و ئەفراژ بوون ھەنگاو ھەڵدەگرن.

سی و چوارەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی ئەمڕۆ ڕێککەوت لەگەڵ ١٢ی ڕەبیعولئەووەڵ بە شێوەی ئۆنلاین دەستی پێ کرا.

بڕیارە زیاتر لە ١٦٧ کەسایەتیی ھەڵکەوتەی جیھانی ئیسلام لە ٤٧ وڵات و ھەروەھا ١٢٠ وتاردەری نێوخۆیی سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە بە تایبەت ھاوکارییە ئیسلامییەکان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی گرفت و چورتمەکان و لەوانە تەشەنای کۆرۆنا وتار پێشکەش بکەن.