سیسی: تیرۆریزم ھیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەوە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389069-سیسی_تیرۆریزم_ھیچ_پەیوەندییەکی_بە_ئایینەوە_نییە
سەرۆک کۆماری میسر جارێکی تر سوکایەتی کران بە پێغەمبەری سەردار(ص)ی شەرمەزار کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2020 17:18 Asia/Tehran
  • سیسی: تیرۆریزم ھیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەوە نییە

سەرۆک کۆماری میسر جارێکی تر سوکایەتی کران بە پێغەمبەری سەردار(ص)ی شەرمەزار کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عەبدولفەتاح سیسی» ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «کاریاکاس میتسۆتاکیس» سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ئاسێنا، وێڕای شەرمەزار کردنی سوکایەتی بە کەسایەتیی پێغەمبەری ئیسلام(ص) پێی داگرت: تیرۆریزم دیاردەیەکی جیھانییەو ھیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەوە نییە.

سەرۆک کۆماری میسر پێشتریش لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا جەختی لەوە کردبووەوە کە دەبێ جیاوازییەک لە نێوان ئایینی پیرۆزی ئیسلام و تیرۆریزم دابنرێت.