کانونی یه‌که‌م 01, 2020 00:19 Asia/Tehran
  • لوبنان تیرۆری «شەھید فەخری زادە»ی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی نیشتیمانیی لوبنان، وەزارەتی دەرەوەی لوبنان داوای لە ھەموو لایەک کرد کە ئەوپەڕی دان بەخۆداگرتن بەکار بھێنن ھەتا لە سەرکێشانی ناوچەکە بەرەو سیناریۆو ڕووداوی تاڵترو نالەبارتر پێشگیری بکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان جەختی لەوەش کردەوە، ئۆپراسیۆنی تیرۆرو کوشتن دەبێتە ھۆی توند بوونەوەی پێکدادانەکان و دروست بوونی ناپاوەجێیی لە ناوچەکەداو دیارە ئاوا دڕندەکارییەکیش لە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و تەواوی پەیمانە نێونەتەوەییەکانی جیھان قسزەون و ئیدانە کراوە.

جێگای ئاماژەیە تیرۆریستە چەکدارەکان ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و لە زانایانی ھەڵکەوتەی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

سەرپەیڤ