کانونی یه‌که‌م 23, 2020 05:59 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی بڕیارنامەی «دەستەڵاتی ھەمیشەیی گەلی فەلەستین» لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە زۆرینەی دەنگەوە، بڕیارنامەی «مافی دەستەڵاتی ھەمیشەیی گەلی فەلەستین» بە سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان لەوانە قودسی تێپەڕاند.

ئەم بڕیارنامەیە بە ١٥٣ دەنگی تەبا، ٦ دەنگی ناتەباو ١٧ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

«ڕیاز مالیکی» وەزیری دەرەوەی فەلەستین دوای تێپەڕێندرانی بڕیارنامەی «مافی دەستەڵاتی ھەمیشەیی گەلی فەلەستین» بە سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان لەوانە قودس ، پێی داگرت: ئەرێ کردنی ئەم بڕیارنامەیە جەخت لە مافی گەلی فەلەستین بە سەر  سەرچاوە سروشتییەکان لەوانە خاک، سەرچاوەکانی وزەو ئاو دەکاتەوەو مافی دەریایی گەلی فەلەستین و مافی وەرگرتنی زیانبایی لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە بەر بەکارھێنانی سەرچاوە سروشتییەکانی گەلی فەلەستین ڕەچاو دەکات.

«مالیکی» دەنگی ئەرێنیی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەم بڕیارنامەیەی بە واتای جەخت کردنی نێونەتەوەیی لە سەر مافی لە سەداسەدو حاشاھەڵنەگری گەلی فەلەستین و ڕەت کرانەوەی ھێرشی شارۆچکەنشینە تیرۆریستەکان بۆ سەر خاکی فەلەستین و خاوەنەکانی نرخاندو وتیشی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ پابەندی ڕاپەڕاندنی بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان بێت و ئازادیی کەڵک وەرگرتنی گەلی فەلەستین لە خاک و سەرچاوەکانی خۆی دەستەبەر کات.

وەزیری دەرەوەی فەلەستین ھەروەھا داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد ھەتا پێش بە ھەرچەشنە بەخراپ قۆستنەوەو ھەنگاوی تاڵانکارانەی ڕژێمی زایونی بگرێت.

سەرپەیڤ