کانونی دوھەم 03, 2021 22:21 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵڵا : سەردار سولەیمانی نەک ھەر بۆ شیعە بەڵکوو بۆ موسڵمان و ناموسڵمان فیداکاری کرد

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتی : سەردار سولەیمانی نەک ھەر بۆ شیعە بەڵکوو بۆ موسڵمان و ناموسڵمان فیداکاری کرد.

بە پێی راپۆرتی ئەلمنار ، سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی یەکشەممە لە وتارێک دا بە بۆنەی یەکەم ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار قاسمی سولەیمانی و شەھید ئەبوومەھدی موھەندس گوتیشی : ئەمڕۆ رۆژی ئەمەگناسی بۆ فەرماندەرانی شەھیدی موقاومەیە و نابێ لە بارەیانەوە بێدەنگ بین . 

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان  گوتی : ئەگەر شەھیدبوونی فەرماندەرانی تەوەری خۆڕاگریی نەبوایە ، دروشمی دەرکردنی ھێزە ئەمریکیەکان لە ناوچەکە نەدەبوو بە دروشمێک کە گەلانی ناوچەکە بۆ مسۆگەربوونی ھەوڵ بدەن . 

سەید حەسەن نەسروڵڵا باسی نیگەرانیی ئیسراییل بە ھۆی ساڵھاتی شەھیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتنی کرد و گوتی : ئێران وڵاتێکی بەھێزە و لە ھەر کوێ کە بیھەوێ وڵامی دەستدرێژکاران ئەداتەوە .

سەرپەیڤ