شوبات 05, 2021 15:21 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان گیرانی سەرکردەی لقی «یەمەن»ی ئەلقاعیدەی پشتڕاست کردەوە

ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سەرکردەی لقی یەمەنی ڕێکخراوەی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە گیراوەو یاریدەرەکەشی کوژراوە.

ھەواڵدەریی فەرەنسا وای بڵاو کردووەتەوە کە،ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: «خالید باتەرەفی» سەرکردەی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە لە یەمەن، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە مانگی ئۆکتۆبەر لە شاری «ئەلغەیزە» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «ئەلموھرە» گیراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: «سەعید عاتیف ئەلعولقی»ی یاریدەرەکەشی لە ڕەوتی ھەمان ئۆپراسیۆنی مانگی ئۆکتۆبەری پارێزگای «ئەلموھرە» کوژراوە.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا باسی ئەوە کراوە کە، «باتەرەفی» ناسراو بە «ئەبو میقداد ئەلکەندی» لەو کاتەوە چەندین مانگە کە دەستبەسەرە.

«خالید باتەرەفە» لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ و دوای کوژرانی «قاسم ئەلڕیمی» سەرکردەی پێشسووی ئەلقاعیدە لە یەمەن لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی دا،  وەک سەرکردەی ئەم تاقمە تیرۆریستییە ھەڵبژێردرا.

عەرەبستان وێڕای داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە یەمەن لەوانە  ئەلقاعیدە، بە پشتگریی ئەمریکاو ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ەوە ھەڵیکوتاوەتە سەر یەمەن و ئەم وڵاتەی لە ڕێگای زەوی و ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.

سەرپەیڤ