شەھید بوونی لاوێکی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا
شوبات 11, 2021 08:38 Asia/Tehran
شارۆچکە نشینێکی زایونی شەوی پێنج شەممە لاوێکی فەلەستینیی لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن دایەبەر ترۆمبیلەکەی و شەھیدی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «عیزام جەمیل عامر» لاوی فەلەستینی لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەوە بوو کە شارۆچکە نشینێکی زایونی دەیکات بەژێرەوەو شەھیدی دەکات.
لەشکریان و شارۆچکە نشینە زایونییەکان ھەموو ڕۆژێک بە بیانووی جۆربەجۆر جەماوەری چەوساوەی فەلەستین شەھید و بریندار دەکەن و یان دەیانگرن.