شوبات 13, 2021 10:16 Asia/Tehran
  • کاولکردنی 178 بینای سڤیلی فەلەستینیەکان لە لێواری رۆژاوا لە لایەن رژێمی زایۆنی

نوسینگەی ھاواھەنگیی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ زەویە فەلەستینیەکان رایگەیاند رژێمی زایۆنی لە سەرەتای ئەم ساڵی زایینیەوە تا ئێستا 178 بینای نیشتەجێبوونی فەلەستینیەکانی لە لێواری رۆژاوا روخاندووە یان فەرمانی کاولکردنی داوە .

نوسینگەی ھاواھەنگیی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی ھەینی لە راپۆرێک دا جەختی کردەوە ، کاولکردن و دەست بەسەرداگرتنی ماڵی فەلەستینیەکان بە دەستی رژێمی زایۆنی بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی 259 کەس لەوان 140 منداڵ . 

ئەم دامەزراوەی سەر بە رێکخراوی نەتەوەکان وتووشیەتی ، رژێمی زایۆنی لەم دواییانەدا 9 بنەماڵە بریتی لە 60 فەلەستینی بۆ وێنە 35 منداڵی بە ھۆی کاولکردنی ماڵ و حاڵیان لە ناوچەی دۆڵی ئەردەن ئاوارە کردووە . 

ئەم دامەزراوەی سەر بە رێکخراوی نەتەوەکان وشداریدا ، ژیانی ئەم بنەماڵانە بە ھۆی سەرمای زۆر و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کۆچکردنی بە زۆرەملی ، لەبەردەم مەترسیدایە . 

سەرپەیڤ