شوبات 23, 2021 19:10 Asia/Tehran
  • «ئەنیس نەققاش» خەباتکاری ناوداری لوبنانی کۆچی دوایی کرد

«ئەنیس نەققاش» خەباتکاری ناوداری لوبنانی و لە کەسایەتییە ناسراوەکانی خۆڕاگری لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «ئەنیس نەققاش» خەباتکاری لوبنانی و ئەندامی پێشووی بزوتنەوەی «فەتح» کە بەشێکی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خەباتی دژی ڕژێمی زایونی تەرخان دابوو، ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی ٧٠ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی «ئەنیس» ڕەوانەی لە بەیرووتی لوبنان دەکرێ و ھەر لەوێش دەنێژرێت. ناوبراو لە بەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق خەوێندرا بوو.

«ئەنیس نەققاش» لە ساڵی ١٩٦٨ەوە بە بزوتنەوەی فەتحەوە پەیوەست بوو و بەرپرسایەتیی مەشق پێکردنی ھێزەکانی ئەم بزوتنەوەیەی لە ئوردوگایەکی باشووری لوبنان بە ئەستۆ بوو. ناوبراو ھەروەھا لە تەواوی ئەم ساڵانەی خەبات دا  پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ  حیزبوڵڵای لوبنان و بە تایبەتی «شەھید عیماد موغنیە»دا ھەبوو.

سەرپەیڤ