کوژرانی دەیان سەبازی سعوودی لە ناوچەی نەجرانی عەرەبستان
ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن دەیان کەس لە سەربازانی سەعودیان لە ناوچەی نەجرانی عەرەبستانی کوشت .
هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی دووشەمە لە ئوپڕاسیونێکی سەرکەوتوو دا لە ناوچەی نەجرانی عەرەبستان دەیان سەربازی سەعوودیان کوشت یان بریندار کرد .
ماڵپەڕی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی نوێ لە ناوچەی نەجران ڕاپوڕتیدا لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان لە گەڵ ئەرتەشی سەعوودی بڕێکی زورچەک و مادەی تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا و لەناو برا.
فیلمی بڵاو کراوە لە نێوخۆی سنوورەکانی نەجرانی عەرەبستان نیشان ئەدات کە ژومارێک لە سەربازانی سەعوودی دوای پەرچەپەلاماری هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە هەڵاتن .
لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ناوچەی ئەلکەدحە لە پارێزگای تەعز کوڕی بەکرێگیراوانی یەمەنی و ژووری شەڕی ئەوانیان بە مووشەکی بالستیک کردە ئامانج .