ڕزگارکرانی لەسەدا ھەشتای ناوچەکانی پارێزگای «تەعز» لە لایەن ھێزەکانی یەمەنەوە
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن توانییان لەسەدا ھەشتای ناوچە داگیرکراوەکان لە پارێزگای «تەعز» بخەنەژێر ڕکێفی خۆیانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلئەخباری لوبنان، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوو، ناوچەگەلێکی گرینگی پارێزگای «تەعز» لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، لەوانە بەرزاییەکانی «دراف»،«ئەلعۆرف» و «غەباری» ھەڵکەوتوو لە بەرەی «موقبەنە» و ناوچەی «ئەلتەویر»یان لە ھێزەکانی دەوڵەتی لەکارکشاوەی «مەنسور ھادی» سەربە ڕژێمی سەعودی سەندەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند: لە ئێۆستادا لە بەرەی «ئەلبەرح» و «ئەلکویحە»ی «تەعز» پێکدادان لە نێوان چەکدارانی مەنسور ھادی و ھێزەکانی یەمەن بەردەوامە.
بە قسەی ئەم سەرچاوانە لە ڕەوتی پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە نێوانھەردووک لادا، کۆمەڵێکی زۆر لە چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی لەکارکشاوە کوژران و یان بریندار بوون کە لە نێویاندا چەکدارانی ئیماراتیش بەدی دەکرێت.