ئادار 19, 2021 13:18 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: ئەمریکا پێکھێنەرو داکۆکیکاری داعشە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی ھەینی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی «حەزرەتی ئەبولفەزلی عەبباس(ع)»و ڕۆژی گیانباز وتی: بەڵگەو دایکیۆمێنتی تازە ڕۆڵی دام و دەزگاکانی ھەواڵگری و ئاسایشتیی ئەمریکا لەمەڕ ڕاکێشانی سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریسیتی داعش لە بەندیخانەکانی عێراق و ئازادکردنیان لە زیندانەکاندا ئاشکرا دەکات.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا پێکھێنەرو داکۆکیکاری داعشە، وتیشی: دامەزراوەی ھەواڵگریی ئەمریکا بۆ لەبەریەک ھەڵوەشاندنەوەی گەلان و سوپاکان، بەڕێوەبەرایەتی و داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستەکانی لە ئەستۆیە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان تیشکی خستە سەر لەقاودانی یەمەنییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە بارەی پەیوەندی تاقمێکی تیرۆریستی وەک ئەلقاعیدە لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکاداو وتی: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ھەوێنی ڕاستەقینەی ئەم تاقمە تیرۆریستیانەو ئەوەش کە کێ پێکی ھێناون و داکۆکییان لێ دەکات، زیاتر ئاشکرا دەبێت.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ھەروەھا ئاماژەی کردە گرفت و قەیرانەکانی لوبنانیش و وتی: گرفتە سەرەکییەکانی لوبنانیش ھەر لەژێر سەری ئەمریکادایە. ئەمریکا بۆ ئەوەی کە گرفتی لوبنانییەکان چارڕەسەر نەبێت خەریکی ترساندنی لوبنانییەکانەو لە ئێستادا لە لوبنان کۆمەڵێک کەس لە ترسی ئەمریکییەکان ناوێرن ئاوڕ لە چین و ڕووسیاو ئێران بدەنەوە.

سەرپەیڤ