نیسان 01, 2021 01:44 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: ئەمریکا لە قۆناغی ئاوا بوون دایە

سکراێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەمریکا ئیدی وەک جاران نییە، بەڵکو لە قۆناغی ئاوا بوون دایەو ئیسرائیلیش وەک ئاغاکەی بەرەو ئاوابوون و سڕانەوە ھەنگاو ھەڵدەگرێ و ئەمەش ھەمان شتە کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی لە سەر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلمەیادین»، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕێزنان لە «شێخۆلقازی ئەحمەد زێن» سەرۆکی کۆڕی متمانەی کۆگەی زانایانی موسڵمانانی لوبنان» وتی: «شێخ ئەحمەد زێن» بەردەوام لە ئارمانجی فەلەستین داکۆکیی کرد و نەیاری ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بوو بۆ لەبار بردمی ئارمانجی فەلەستین و خۆڕاگرتنی بە تاکە ڕێگای ڕزگاریی فەلەستین دەزانی.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: تەوەرەی خۆڕاگری دژوارترین و پڕمەترسی ترین قۆناغی مێژووی خۆی وەپشت سەر ناو لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەکان ھەنگاوی بەبڕشتانەی ھەڵگرتن و تواناییەکانی ھێزمەند کردو دیارە ئیسرائیلیەکانیش پەرۆشی پەرەسەندنی دەستەڵاتی خۆڕاگرین و ھەڕەشەی شەڕ دەکەن کەچی بۆخۆیان لە شەڕ تۆقیون.

لە بارەی دانوستانی ئاشتی لە یەمەنیش دا وتی: میدیا چەواشەکارەکان ھەوڵ دەدەن بە قازانجی سەعودییەکان بجوڵێنەوەو سەعودییەکان بە مافخوراو پیشان بدەن و وا بنوێنن کە گوایە سەعودییەکان خوازیاری ئاشتین و ئەنسارۆڵڵا ڕەتی دەکاتەوە، لە کاتێکدا کە گەڵاڵەی تازەی سەعودییەکان بۆ کۆتایی ھاتنی شەڕلە یەمەن، شەدێکی تازەی میدیایی دژی یەمەن.

وتیشی شەڕی یەمەن پەیوەندیی بە شێعەو سوننەوە نیە، بەڵکو لە خزمەتی ئامنجەکانی ئەمریکاو پیلانەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناوچەکەدایەو ئوایین کارتێکیش کە بە دەستی تەوەرەی زایونی و ئەمریکی ماوەتەوە، ئاژاوە نانەوە لە ناوچەکەو بە ئایینزایی کردنی ئەم شەڕانەی ئێستایە.

سەرپەیڤ