نەتانیاهوو دیسان دادگایی دەکرێتەوە
سەروک وەزیرانی رژێمی زایۆنی به ئاماده‌بوونی چه‌ند شایه‌تحاڵێک دیسان به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگایی ده‌کرێته‌وه.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل تۆمه‌تباره به وه‌رگرتنی به‌رتیل و فێڵکردن و ناپاکی له ئهمانتدا.
دادگایی کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی رژێمی زایۆنی به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای کۆرۆنا و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌و وڵاته چه‌ند جارێک دواخراوه و بڕیاره به‌منزیکانه دووباره ناتانیاهۆ به ئاماده‌بوونی چه‌ند شایه‌تحاڵێک دادگایی بکرێته‌وه.
ناتانیاهۆ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که به‌ره‌وڕووی کراوه‌ته‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که بێ تاوانی خۆی له دادگا ده‌سه‌لمێنێت.
شایه‌نی باسه پێشتر ئێهود ئیلمێرت سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل له ساڵی 2008 به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگایی کرا و پاشان به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل، قوڵبڕی و ناپاکی له ئهمانتدا سزای 27 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.