نیسان 12, 2021 07:45 Asia/Tehran
  • لە هەندێ وڵاتی ئیسلامیی سبەی سێشەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە

ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامیی رۆژی سێشەممە 13 ی نیسانیان وەک یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاریکرد .

عەرەبستان ، قەتەر ، ئیمارات ، بەحرێن ، کوێت ، فەلەستین ، میسر ، عومان ، ئەردەن ، لوبنان ، تونس و دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رۆژی سێشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاند .

 لە ئەندونزیا ، تورکیا و مەغریب و مۆریتانی ش رۆژی سێشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاندووە . 

 هەندێ وڵاتیش رۆژی چوارشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی موبارەکی رەمەزان راگەیاندووە .

لە ئێرانیش 100 گروپ بۆ دیتنی هیلالی مانگی رەمەزان دیاریکراون و لەوانەیە رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت .

سەرپەیڤ