نیسان 22, 2021 16:24 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایونی ھەڵمەتی موشەکیانەی سووریای پشتڕاست کردەوە

سوپای ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە دانی بەوەدا نا کە موشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان کەلە سووریاوە ھاوێژراوە لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان داکەوتووە بە بێ ئەوەی کە گومەزە ئاسنینەکەی بتوانێ بەرپەرچی بداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە ھەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیاوە، «ئاویخای ئێدێرعی» وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی وێرای دان پیادانان بە ھاوێژرانی موشەک لە خاکی سووریاوە، بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە گوایە ھێزەکانی سوپای بەرگریی ئیسرائیل توانیویانە ھاوێژرانی موشەکی زەوی بۆ ئاسمان لە سووریا بەرەو ئیسرائیل پێ و شوێن بگرن و ئەو موشەکە لە ناوچەی «ئەلنەقب» داکەوتووە.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە: ئەو ھەڵمەتە موشەکییە زیانی گیانی و دراڤیی لێ نەکەوتووەتەوەو ڕێئاکتۆرە ناڤۆکییەکەی «دیمۆنا»شی نەپێکاوەو تەنانەت لێشی نزیک نەبووەتەوە.

«ئێدێرعی» وتووشیەتی، ئەو موشەکە لە چەشنی «ئێس ئەی_پێنج» بووە کە گیراوەتە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئیسرائیلی و لە ناوچەی «ئەلشەتاتۆلبەدەوی» داکەوتووە.

ئەو بانگەشانەی «ئاویخای ئێدێرعی» وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی لە کاتێکدایە کە پێشترڕادیۆی«کان» سەربە ڕژێمی زایونی و ھەواڵدەریی ڕۆیتێرزیش ھەر بە گێڕانەوە لە ناوبراوەوە ڕایانگەیاند بو کە، ئەو موشەکەی سووریا کە بەرەو فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئیسرائیلی ھاوێژراوە لە نزیکی ناوچەی «دیمۆنا» داکەوتووە بە بێ ئەوەی کە گومەزە ئاسنینەکەی ئەم ڕژێمەش ھیچی پێ بکرێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە میدیا خۆجێییەکانی ڕژێمی زایونیش دانیان بەوەدا ناوە کە، لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا ئەم ڕژێمە لە ترسی ھێرشەکانی سووریاو یەمەن ھەموو توانایەکی بەرگریکارانەی ئاسمانیی خۆی لە گردوپەڕی ڕێئاکتۆری «دیمۆنا»و بەندەری «ئیلات» لە گوێئاوەکانی دەریای سوور چڕکردووەتەوە.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە وایان بڵاو کردەوە کە دەنگی قیژۆکی مەترسی لە گردوپەڕی ڕێئاکنۆری ناڤۆکیی «دیۆنا» لە بیاوانی «ئەلنەقب» لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەرز بووەتەوە.

بەرلەمە ھێندێک لە میدیاکانیش باشی بیسترانی زرمەیەکی قورسیان کردبوو لە گردوپەڕی ڕێئاکتۆرە ناڤۆکییەکەی «دیمۆنا».

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سوپای سووریاش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە توانیویەتی موشە ھاوێژراوەکانی ڕژێمی زایونی لە ناوچەی «ئەلزەمیر» لە گردوپەڕی دیمەشق پێ و شوێن بگرێت و ھەر بە ئاسمانەوە بیانتەقێنێتەوە.

سەرپەیڤ