May 02, 2021 18:05 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» لە فەلەستینی داگیر کراو

میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاویان کردووە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» لە فەلەستینی داگیرکراو .

کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ یەکشەممە باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی کردووە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» و ڕاشیگەیاندووە: گروپەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی چۆڵ کردنی ماڵەکانی شارۆچکەی زایونی نشینی «زەیتان» ھەڵکەوتوو لە نزیکی شوێنی ڕووداوەکەن.

بنکەی ھەواڵدەریی ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئاحارنۆت»یش لە ھەواڵێکی بەپەلەدا لە بارەی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەو چۆڵ کردنی ماڵەکانی گردوپەڕی شوێنی ڕووداوەکە نووسی : ھەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ھەواڵە گروپەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ھێشتا ھۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی فڕگەی «بن گۆریۆن» ڕوون نەبووەتەوەو تەنیا وێنەو گرتەی ئاگرکەوتنەوەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا خەریکە بڵاو دەبێتەوە.

ڕۆژی شەممەش کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوەیەک لە ماتۆڕخانەی کارگەی «بی زێد ئێن»ی بەندەری حەیفا ڕووی داوە.

حەوتەی ڕابردووش دەنگی قیژۆکەکانی مەترسی لە گردوپەڕی ڕێئاکتۆری ناڤۆکیی «دیمۆنا» لە بیاوانی «ئەلنەقەب» لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەرز ببووەوە.

سەرپەیڤ