لێدوانی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396135-لێدوانی_سەیید_حەسەن_نەسروڵڵا_بە_بۆنەی_ڕۆژی_جیھانیی_قودسەوە
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی گەییشتنی ڕۆژی جیھانیی قودس وتارێک ئاراستە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2021 16:49 Asia/Tehran
  • لێدوانی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی گەییشتنی ڕۆژی جیھانیی قودس وتارێک ئاراستە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتیر ڕۆژی چوارشەممەی ئەلمینار، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی ھەینی ڕۆژی جیھانیی قودس وتارێک ئاراستە دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەک بە کاتی بەیروت و ٧ بە کاتی تاران وتاری خۆی ئاراستە دەکات.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە میانەی لێدوانەکەی ڕۆژی قودسی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش قسە دەکات.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی«رە» دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ ھەینی ١٧ی بانەمەڕ«حەوتەمی ئاپریل» لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەڕێوە دەچێت.