برینداربوونی 90 فەلەستینی لە تێکھەڵچوون لە گەڵ لەشکەریانی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو
سەرچاوە فەلەستینیەکان باسی برینداربوونی 90 کەس دەکەن لە تێکھەڵچوون لە گەڵ لەشکەریانی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم ، مانگی سووری فەلەستین رایگەیاند ، 90 شارومەندی فلەستینی لە تێکھەڵچوونەکانی شەوی رابردوو لە گەڵ لەشکەریانی زایۆنی لە دەوربەری باب العامود، باب الساهره، گەڕەکی شیخ جراح، باب الاسباط، و حطه لە قودسی داگیرکراو برینداربوون کە 14 کەس لە بریندارەکان بۆ چارەسەریی بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، زۆربەی بریندارەکان بە گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگیی بریندار بوون یان ئازاریان پێگەیشت .
تیمەکانی مانگی سوور گوتیان ، پۆلیسی رژێمی زایۆنی بە دوای ھەواڵە بڵاوکراوەکان لە مەڕ بریندار بوونی ژمارێک لە گەڕەکی بابولعامود ، ڕیگایان گرت لە چوونی ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاری .
قودسی داگیرکراو و ھەندێ شاری دیکەی فەلەستینی لە رۆژانی رابردوودا شایەتی تێکھڵەچونی نێوان لەشکریانی زایونی لە گەڵ خۆپێشاندەرانی فەلەستینی و نوێژخوێنانی فەلەستینی بوو بۆ ناڕەزایەتی بە درێژەی تاوانکاریەکانی رژێمی ئیسراییل .
رۆژی ھەینیش ( رۆژی قودس) لە پەلاماری لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا لانیکەم 205 فەلەستینی بریندار بوون .