May 12, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • ھەنیە: گەلی فەلەستین ئەمڕۆ لە بەرامبەر داگیرکەران دەستی کراوەترە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وێڕای ستایش کردنی بەرەڤانیی ھەمەلایەنەی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقساو قودسی پیرۆز لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە و ھەڵمەتی موشەکیانەی تاقمە خۆڕاگرەکان بۆ سەر ڕژێمی زایونی ، وتیشی: گەلی ئێمە ئەمڕۆ لە بەرامبەر زایونییە داگیرکەرەکان دەستی کراوەترە.

ئیسماعیل ھەنیە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: گەلی ف ەلەستین لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە ھەموو شوێنێکەوە خۆی گەیاندە مزگەوتی ئەقساو قودس و لەم شوێنە پیرۆزە بەرەڤانیی کرد.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، بە دڵنیاییەوە، قودس تەوەرەی سەرەکییە و کەس بۆی نییە لە بارەی قودسەوە پاشەکشە بکات، گەلی فەلەستین لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقسا، داھاتوو، مافی گەڕانەوەو ئازادیی تەواوی سەرزەوینی فەلەستین لە یەک سەنگەرو مەتەرێزدایە.

ناوبراو ھەروەھا ئاماژەی کردە ھەڵمەتی موشەکیانەی تاقمە خۆڕاگرەکان لە کەرتی غەززەوەو وتی: قودس لە دڵی غەززەدایەو غەززەش لە دڵی قودس دایە و ئەمەش ھەمان دەست کراوەییە  کە خۆڕاگری باسی دەکات.

وتیشی: ئێمەی فەلەستینی قەت لە قودس ناکشێینەوە و واز لە بەرخۆدان و خەبات ناھێنین.

سەرۆکی کەتەبی سیاسیی حەماس وتیشی: فەلەستین بەبێ قودس بێ مانایە، پێکدادانی قودس پێکدادانێکی گەورەیەو دەروازەی خەباتی دژی داگیرکەرانە.

ھەنیە وتیشی: حەوت ملوێن ئاوارە زیاتر لە ٧٣ ساڵە لە کەمپەکاندا دەژین و بەم پێیە کەس بۆی نییە لە مافی گەڕانەوە بۆ نیشتیمانی پیرۆزی فەلەستین بکشێتەوە.

سەرپەیڤ