شەشەمین رۆژی بۆردومانی غەززە ، ژماری شەھیدان گەیشتە 139 کەس
رێکخراوی بەرگریی مەدەنی لە غەززە رایگەیاند ، لە دەسپێکی بۆردومانەکانی رژێمی زایۆنیەوە ، 139 فەلەستینی شەھید بوونە .
بە پێی راپۆرتی ئەلجەزیرە ، رێکخراوی بەرگریی مەدەنی لە غەززە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە راگەیاندنی ئەم ھەواڵە گوتیشی ،لە 139 شەھیدی فەلەستینی لە غەززە ، 39 یان منداڵن و 22 کەسیش ئافرەتن.
قودسی داگیرکراو و چەند شاری دیکەی فەلەستین لە مانگی رەمەزانەوە شایەتی تێکھەڵچوونی لەشکەریانی زایۆنی لە گەڵ خۆپێشاندەران و نوێژخوێنانی فەلەستینی بۆ ناڕەزایەتیی بە درێژەی تاوانکاریەکان و پرۆژەکانی بە جولەکەکردنە .
خولی نوێی تێکھەڵچوونەکان نێوان خوڕاگریی فەلەستین و رژێمی زایۆنیش لە رۆژی دوشەمەوە و دوای کۆتایی ھاتنی دوادەرفەتی خوڕاگریی بە تەلەڤیڤ لە سەر بنەمای پێویستیی کۆتایی ھێنان بە دەستدرێژیەکانی ئەم رژێمە لە قودس و مزگەوتی ئەقسا دەستپێبووە ورۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت .