دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە لە کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396699-دامەزرانی_ئاگربڕ_لە_غەززە_لە_کاتژمێر_٢ی_سەرلەبەیانییەوە
دەوڵەتی ڕژێمی زایونی کاتژمێر دووی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ڕەزامەند بوو بە دامەزرانی ئاگربڕ لە زەرێمی غەززەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2021 01:26 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە لە کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانییەوە

دەوڵەتی ڕژێمی زایونی کاتژمێر دووی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ڕەزامەند بوو بە دامەزرانی ئاگربڕ لە زەرێمی غەززەدا.

کەناڵی ھەواڵدەریی مەیادین بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕژێمی زایونییەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە، دەوڵەتی ئیسرائیل شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی لە کۆبوونەوەیەکی ٣ کاژێرەدا بە سێوەیەکی یەکدەنگ ڕەزامەند بوو بە دامەزراندنی ئاگربڕ.

ئاگربڕەکە دوای کاتژمێر دووی بەیانیی ڕۆژی ھەینی چووە واری جێبەجێ کردنەوە.

کاربەدەستانی میسری تاقمە فەلەستینییەکانیشیان لە بارەی دامەزراندنی ئاگربڕی ھاوکات لە ھەرێمی غەززەدا ئاگادار کردووەتەوە.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە دووشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە ھێرش و دەست درێژکارییەکی درڕندانەیان دژی ھەرێمی غەززەو فەلەستینییەکان دەست پێ کردووە کە ھەتا ئێستا لە ئەنجام دا ٢٣٠ کەس لەوانە ٦٥ منداڵ، ٣٩ ئافرەت و ١٧ بەساڵاچوو شەھیدو ھەزارو ٧١٩ کەسیش بریندار بوونە.