پەلاماری بە خۆفڕی یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی مەلیک خالیدی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397011-پەلاماری_بە_خۆفڕی_یەمەنیەکان_بۆسەر_بنکەی_مەلیک_خالیدی_عەرەبستان
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی یەکشەممە ھەواڵی پەلاماری بە خۆفڕی ئەرتەش و کومیتە جەماوەریەکانی ئەم وڵاتەی بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە ناوچەی خەمیس مەشیت لە پارێزگەی عەسیری باشووری عەرەبستان راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 03:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە خۆفڕی یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی مەلیک خالیدی عەرەبستان

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی یەکشەممە ھەواڵی پەلاماری بە خۆفڕی ئەرتەش و کومیتە جەماوەریەکانی ئەم وڵاتەی بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە ناوچەی خەمیس مەشیت لە پارێزگەی عەسیری باشووری عەرەبستان راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، یەحیا سەریع رایگەیاند ، ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە خۆفڕی خۆکردی قاسف کەی توو ، بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدیان کوتاوە .

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ھەڵمەتە بە وردی ئەنجامدراوە جەختی کردەوە ، ئەم پەلامارە وڵامێکی یاسایی بە تاوسەندنی دەستدرێژیەکان و گەمارۆی یەمەنە . 

فڕۆکەخانەکانی جیزان و ئەبھا و ھەروەھا بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید شوێنی سوتەمەنی لێدان و پشتیوانیی ئەو فڕۆکە جەنگیانەیە کە لە پەلامارەکانی ھاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن دەکاردێن .