بڵاوبوونەوەی وێنەو فایلی دەنگیی سەربازێکی زایۆنیی گیراو لە کەرتی غەززە بۆ یەکەمجار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397297-بڵاوبوونەوەی_وێنەو_فایلی_دەنگیی_سەربازێکی_زایۆنیی_گیراو_لە_کەرتی_غەززە_بۆ_یەکەمجار
گوردانەکانی شەهید "عیززەدین قەسسام" لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین"حەماس" سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکەمجار وێنەو فایلی دەنگیی سەربازێکی زایۆنیی گیراو لە کەرتی غەززەی بڵاو کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2021 05:26 Asia/Tehran
  • بڵاوبوونەوەی وێنەو فایلی دەنگیی سەربازێکی زایۆنیی گیراو لە کەرتی غەززە بۆ یەکەمجار

گوردانەکانی شەهید "عیززەدین قەسسام" لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین"حەماس" سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکەمجار وێنەو فایلی دەنگیی سەربازێکی زایۆنیی گیراو لە کەرتی غەززەی بڵاو کردەوە.

 

گوردانەکانی قەسسام، وێنەو فایلی دەنگیی ئەو سەربازە زایۆنییەیان لەکاتێکدا بڵاو کردەوە کە بەرپرسانی تەلاویڤ زۆر لەمێژە لە چارەنووسی بێ ئاگا بوون و بە کوژراویان لەقەڵەم دەدا.

لە فایلی دەنگیی بڵاوبۆوەی کەناڵی ئەلجزیرە لەسەر راسپێریی حەماسدا، ئەو چەکدارە زایۆنییە، بە پاڕانەوە داوا لە تەلاویڤ دەکا هەتا بۆ ئازادکرانی خۆی و سەربازە زایۆنییە گیراوەکانی دیکە، هەنگاوێک هەڵبگرێ.

کەناڵی١٢ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنی بەگێڕانەوە لە دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی ئەو رژیمە رایگەیاند؛ لەوانەیە ناوی ئەو سەربازەی دەنگی لەو فایلە دەنگییەدا دەبیسرێ، "ئاواراهام مێنگیتسۆ" بێ.

بەرپرسانی رژیمی منداڵکوژی ئیسرائیل هەتا ئێستا چەندین جار داوایان لە هاوپەیمانەکانیان لەوان ئەمریکاو بەریتانیا کردووە لەپێناو ئازادکرانی ئەو سەربازە گیراوانە هەوڵ بدەن و لەنوێترین کردەی دژە مرۆیانەیاندا، هاتنی هەرچەشنە یارمەتییەک بۆ غەززەیان بەستووەتەوە بە ئازادکرانیان.