سەنعا بۆ گۆڕینەوەی یەخسیران ئامادەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397526-سەنعا_بۆ_گۆڕینەوەی_یەخسیران_ئامادەیە
سەرۆکی لیژنەی کاروباری یەخسیرانی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن باسی ئامادەیی سەنعای کرد بۆ گۆڕینەوەی یەخسیرانی خۆجێیی لە گەڵ حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی یەمەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2021 15:55 Asia/Tehran
  • سەنعا بۆ گۆڕینەوەی یەخسیران ئامادەیە

سەرۆکی لیژنەی کاروباری یەخسیرانی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن باسی ئامادەیی سەنعای کرد بۆ گۆڕینەوەی یەخسیرانی خۆجێیی لە گەڵ حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی یەمەن .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە ، عەبدولقادر مورتەزا شەوی رابردوو گوتی ، ئەگەر بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سعودی لێوەشاوەیی ئەو کارەیان ھەبێ ، ئێمە ئامادەی ئەنجامدانی کارەکەین بە جۆرێک کە ئەم گۆڕینەوە مەحمود سەبیحیی (وەزیری بەرگریی پێشووی حکومەتی وازلەکارھێناوی مەسنوور ھادی )، ناسر مەنسوور ھادی ( برای سەرۆکی وازلەکارھێناو) و کاربەدەستانی دیکەش بگرێتەوە . 

عەبدولقادر مورتەزا بەر لەوەش گووتبووی، عەربستانی سەودی لەم دواییانەدا لە بەکرێگیراوانی خۆی ویستووە حەوت ھەڵمەتی گۆڕینەوەی یەخسیران لە چەند بەرە بریتی لە 400 یەخسیر لە دوو لایەن رابگرن .