حوزه‌یران 13, 2021 21:28 Asia/Tehran
  • ئەمساڵ هیچ کەسێک لە دەرەوەى سعوودیە بۆی نییە بەشداریی مەراسیمی حەج بکات

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە بڕیاری دا مەراسیمی ئەمساڵی حەج تەنها بە بەشداریی هاوڵاتی و دانیشتووانی سعوودیە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشی زیاتر، بڕیار دراوە ژمارەی حاجیان کەم بکرێتەوە و تەنها 60 هەزار کەس بەشداری مەراسیمی ئەمساڵی حەج بکەن.

بەپێی ڕێنماییەکان، ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 65 ساڵدا بێت و ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.

بەپێی ئامارەکان، لە 10 ساڵی ڕابردوودا، 150 ملیۆن کەس بە مەبەستی بەشداری لە مەراسیمی حەج سەردانی سعوودییەیان کردووە.

سەرپەیڤ