حوزه‌یران 25, 2021 07:12 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن»ی ئیسرائیل

میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی «بن گۆریۆن»ی ئیسرائیلیان کردووە.

ڕۆژنامەی زایونیستیی «جرۆزاڵم پۆست» نووسیویەتی: ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ڕۆژی پێنج شەممە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» ڕووی داوە کە دووھەمین ئاگرکەوتنەوە لە ماوەی ئەم دواییە دێتە ئەژمار کە لە ناوچەی «بنی ئاترات» لە ١٥ کیلومەتریی تەلەبیب بەدی ھاتووە.

ڕێکخراوەی ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، ڕادەی ئەم ئاگر کەوتنەوەیە ھێندە بووە کە ماڵەکانی گردوپەڕی فڕگەی «بن گۆریۆن»یش کەوتوونەتە مەترسی و ھەر لە بەر ئەمە چوار گروپی ئاگرکوژاندنەوە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

میدیاکانی ڕژێمی زایونی ھێشتا ھیچ ئاماژەیەکیان نەکردووەتە وردیاتی ڕووداوەکە.

فڕگەی «بن گۆریۆن» گەورەترین فڕگەی نێونەتەوەیی ڕژێمی زایونییە. ئاگرکەوتنەوەی یەک لە دوای یەک لە ناوچە ھەستیارەکانی فەلەستینی داگیرکراو گەلێک جار لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ڕووی داوەو بەرپرسانی زایونی خۆیان لە قەرەی ڕوونکردنەوە لەم پەیوەندییەدا نادەن.

سەرپەیڤ