نیگەرانیی ڕژێمی زایونی لە پەرە سەندنی ھۆگریی عەرەبەکان بەرامبەر بە ئێران
سەرۆکی ڕژێمی زایونی لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، نیگەرانیی خۆی لە ھەگەری ھۆگریی زیاتری وڵاتانی عەرەبی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەرامبەر بە ئێران، نەشاردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، ڕۆژنامەی ھائارێتس بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی نووسیویەتی: «ڕیڤن ڕیڤلین» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ھێندێک زانیاریی لە بارەی ھەوڵی دیپلۆماسیانەی ئێران بۆ نزیکتر کردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لە تاران خستووەتە بەردەستی «جۆ بایدێن».
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «ڕیڤلین» بە بایدێنی وتووە: گۆڕدرانی سیاسەتەکانی واشێنگتۆن لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەتوانێ ببێتە ھۆی وەرسووڕانی زیاتری عەرەبەکان بەرەولای ئێران.
ئینجا «بایدێن»یش لە ڕۆژی دووشەممە لە دیداری لەگەڵ «ڕیڤلین» کە خولە حەوتە ساڵەکەی لە نۆھەمی ژوئیە کۆتایی پێ دێت، لە کۆشکی سپی ڕوو لە زایونییەکان ڕایگەیاند کە، ئێران لە سەردەمی دەستەڵاتی ئەودا نەتوانێ دەستی بە چەک و چۆڵی ناڤۆکی بگات.